تحميل APK سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی پارتی النسخة المجانية Free Download الحجم 3.5M تنزيل v1.3 المحدثة بتاريخ 2018-09-29، هذا التطبيق من تطوير chea tech ومتوافق مع هواتف Android 4.0.3 والأحدث.
دەربارەی ئێمە
ئامانجه نیشتمانییه‌كانی پارتی:
كۆششكردن بۆ بونیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی ، یاسا‌و هاوده‌رفه‌تی تێدا فه‌راهه‌م بێ و هه‌مووان تێیدا له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی نیشتمانیی ده‌ستپاك و زوڵاڵدا بژین و فره‌حزبی و ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌لێت جێبه‌جێ بكرێ.
چه‌سپاندنی سیسته‌می دیموكراتی په‌رله‌مانی فیدڕاڵی له عێراقدا به‌شێوه‌یه‌ك هاوڵاتیبونی ته‌واو بۆ عێراقیه‌كان گره‌نتی بكات و شوێنگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی عێراق بپارێزێت و سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی زامن بكات.
پاراستن و په‌ره‌پێدانی هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وت و ئیستیحقاقه نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی و ئابووری و كولتوورییانه‌ی به خه‌باتێكی مێژوویی هاتوونه‌ته دی و له‌بنه‌ڕه‌تدا به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدانمان و قوربانیدانی گه‌له‌كه‌مان و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌یه‌كی ئازادانه‌ی دلێر بوون.
چه‌سپاندن و پته‌وكردنی یه‌كێتی نیشتمانی له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا و كاركردن بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ ئه‌و مه‌سه‌له ناوخۆییانه بدۆزرێنه‌وه ، كه له‌نێوانی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ‌دا هه‌ڵپه‌سێنراون.
په‌ره‌پێدانی سیستمی په‌رله‌مانیی فیدراڵی و مسۆگه‌ركردنی به‌شداربوونی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق له دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كاندا.
مسۆگه‌ركردنی به‌شداری گه‌لی كوردستان له دروستكردن وھ‌رگرتنی بڕیاری سیاسی عێراقدا له‌رێی به‌شداری كردن له دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ‌دا.
رێزگرتن له‌ده‌ستوری فیدڕاڵی له‌چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وكردنی به‌نده‌كانی و به‌ئه‌ندازه‌ی پێویستی خۆی به‌پیرۆز بزانرێت، كه ده‌ربڕینێكی راسته‌وخۆی ئیڕاده‌ی گه‌لی عێراقه و ته‌نها گره‌نتی مانه‌وه‌ی یه‌كێتی گه‌ل و خاكی عێراقه.
مسۆگه‌ركردنی مافه نه‌ته‌وه‌یی و كولتووری و ئیدارییه‌كانی توركمان و كلدان سریان ئاشووریی و ئه‌رمه‌ن.
دابینكردنی مافی هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی ئایینی و مه‌زهه‌بی (له جێبه‌جێكردنی سروته ئاینیه‌كانیان و دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌ن) بۆ په‌ره‌پێدان و رێكخستنی كاروباره كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان وگهشهپێدانیان له هه‌رێمی كوردستاندا.
باشترین پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبانه‌دا دروست بكرێ كه له كوردستان و عێراقدا كارده‌كه‌ن و بڕوایان به ده‌ستوور ، دیموكراسی ، مافی مرۆڤ ، فیدراڵی و برایه‌تی نیشتمانیی هه‌یه‌و دان به مافی بڕیاردانی چاره‌نووسی گه‌لی كورددا ده‌نێن.
چه‌سپاندنی پره‌نسیپی پێكه‌وه‌ژیان و گیانی لیبوورده‌یی له‌نێوانی هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌كانی گه‌لدا.
كاركردن له‌سه‌ر رێزگرتنی عێراق بۆ په‌یوه‌ستبونه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی و پیاده‌كردنی تێكڕای به‌ڵگه‌نامه و په‌یماننامه نێوده‌وڵتیه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به‌مافه‌كانی مرۆڤ وک‌مایه‌تیه‌كان و مافی چاره‌نوس پێوه‌ندن.
سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی .
يمكنك تحميل سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی پارتی APK 1.3 لـ Android مجاناً Free Download الآن من دارويد . كوم.
الوسوم: سهنتهریتوێژینهوهیپارتیالكتب والمراجعسهنتهری توێژینه‌وه‌ی پارتی